ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گۆڵان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار به ناوه‌كانی، “سه‌فیه مامش پوور”، “نورالدین حسینی و سه‌لاح حسینی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌فیه مامش پوور” به‌دوای لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیلاعاتی سپای پاسداران كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه له چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئاوا”ی سه‌ر به شاری شنۆ هیچ زانییارییهك له به‌رده‌ستا نییه.