له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری مه‌ریوان ١٤ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “نێ” به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلره‌حمان ئه‌فشار”، “كه‌مال گرامی”، “محه‌ممه‌د گرامی”، “به‌همه‌ن گرامی”، “بیستوون ئه‌رژه‌نگی”، “ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی”، “باست ئه‌فشار”، “سینا جاست”، “زانیار مینوویی”، “دانا گرامی”، “كامران ئه‌فسه‌ری”، “سیروان به‌ده‌خش” و “جه‌مال گرامی” بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییانه به دوای سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان، تۆمه‌تبار كراون به “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كیك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م هاووڵاتییانه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.