ڕۆژی سێشەممە 31ی مانگی خاکەلێوە، 4 کرێکار لە شارەکانی تاران، ئەردەبیل و بەردەسکەن، بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار، گیانیان لە دەست دا.
لە ڕووداوی یەکەم دا دوو کرێکار بە هۆی ئاگرکەتنەوە لە کارگەیەکی ڕیسایکێل کردنی لاستیک، لە شارەکی سەنعەتی ژومارە دووی ئەردەبیل گیانیان لەدەست دا. لە ڕووداوێکی دیکە لە تاران کرێکارێکی 27 ساڵ تەمەن، بە هۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر، گیانی لەدەست دا. هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا لە بەردەسکەنی خۆراسانی ڕەزەوی کرێکارێکی 34 ساڵ تەمەن، بە هۆی نوقم بوون لە حەوزی ئەسیدەوە گیانی لە دەستدا.