بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، بڵاوی کردووەتەوە، دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەکانی “ئاکۆ فەتحی” خەڵکی کامیاران و “مێهدی ڕەزایی” خەڵکی کرماشان لە شاری پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانیەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستوپەیوەندهکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو دوو ئەندامەی پژاک ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی ههتاوی بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری ڕێکخستن و حیزبی چوونەتە ناوچەی شلێر و لەوێ لەلایەن دوو کەس لە بهكرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کراون.
