کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له‌ ده‌ریای عۆمان

هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له‌ ده‌ریای عۆمان 4

 رۆژی پێنجشەممە ٥ی خاكه‌ڵێوه‌، میدیاكانی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا باسی هێرشی ئێرانیان کرد بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەممان. کۆمپانیای ئێکس تیی ئیسرائیلی خاوەنی ئه‌م کەشتییەیە و رووداوەکە زیانی گیانی نه‌بووه‌. و بڕیارە ئه‌م كه‌شتییه‌ بچێتە هیندوستان.

 جێی ئاماژه‌یه‌، پێشتر لە مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار كۆماری ئێسلامی ئێران تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی دیکەی ئیسرائیلی لە کەنداوی عەممان. لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە، “بێنی گانتز” وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: “پێویستە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بن، بەڵام دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین ئێران هەوڵدەدات زیان بە بەرهەم و خەڵکی ئیسرائیل بگەیێنێت”.