به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ئاست كوشتنی مۆعهلیمێك له لایه‌ن ئیسلامییه توندڕۆكان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “نا بۆ دواكه‌وتوویی” و “منیش سامۆئێلم” پشتیوانیان له “سامۆئێل پاتی” كرد. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سامۆئێل پاتی” به‌دوای ئه‌وه‌یكه وێنه‌یه‌كی گاڵهتهئامێزی له “محه‌ممه‌د” پێغه‌مبه‌ری موسڵمانه‌كان به شاگردهكانی نیشان دابوو، له لایه‌ن ئیسلامییه توندڕۆكانه‌وه سه‌ربڕاوه. هاوكات له شاری “لیل”ی فه‌ڕانسه‌ش، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان به هه‌ڵگرتنی لافیته به ناوه‌ڕۆكی “منیش سامۆئێلم” هاوده‌ردیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد. شایانی باسه، جگه له شاره‌كانی پاریس و لیل، ئه‌م خۆپیشاندانه له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه له‌وانه، نانت، تۆلووز، ستراسبۆرگ، مارسه‌ی و بۆردۆ، به‌ڕێوه‌چووه.