کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی پۆلی ئه‌كریلی ئیسفه‌هان

اعتراض کارگران کارخانه پلی اکریل اصفهان1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل”ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی هه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بێكاربوونیان به‌هۆی ته‌عتیل كردنی ئه‌م كارخانه‌یه‌‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای خسووسی سازی له‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ده‌یه‌ ٨٠ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ١٤٤ ده‌ستوور، له‌ ساڵی ٨٩وه‌ و به‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێنی ئه‌م كارخانه‌یه‌، بارودۆخی كارخانه‌ به‌ره‌و ئیفلاس بوون چووه‌ و كێشه‌وگرفتی كرێكارانیش له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و چه‌ند به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێن: به‌دوای گه‌یشتنی كێشه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ لووتكه‌ی خۆی تا ساڵی ٩٨، زیاتر له‌ ٩ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.