كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌ڕشی “ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی” له كاشمه‌ر، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له چوونه‌وه سه‌ركار خۆیان بواردووه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی كارفه‌رما سه‌باره‌ت به دهكردنیان له ساڵی ٩٩، به بێ هیچ زیادكردنی حه‌قده‌ستێك و هه‌ر به‌و لانیكهمی حه‌قده‌سته پێشتر كه پێیان ده‌درا، درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان داوه. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هیچ مه‌زایایه‌كی كاری له‌وانه بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نین. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كه ته‌نانه‌ت ئه‌م لانیكهمی حهقدهستهشیان پێ نه‌دراوه.