کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ١٠ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

کشته و زخمی شدن ده کارگر در شهرهای مختلف2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی ئێشتێهارد، گۆناباد، سه‌بزه‌وار، یه‌زد و ساوه‌ لانیكه‌م ٩ كرێكار بریندار بوون و كرێكارێكیش گیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ كارخانه‌یه‌كی مه‌وادی شیمیایی له‌ شاره‌كی سه‌نعه‌تیی ئێشتێهارد دوو كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار بوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ گوناباد، كرێكارێكی ٥٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار كردن به‌ ده‌زگای فرێز، تووشی ڕووداو هات و بریندار بوو. هه‌روه‌ها له‌ شاری سه‌بزه‌وار ڕووخانی بینایه‌ك، برینداربوونی ٣ كرێكاری لێكه‌وته‌وه‌. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌شدا، كرێكارێكی ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ یه‌زد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ نۆهۆمی ٧ی بینایه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ دوایین ڕووداودا سێ كرێكاری به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی له‌ ساوه‌ له‌ كاری حه‌فاریدا، به‌ربوونه‌وه‌ ناو چاڵاوێك و به‌ سه‌ختی بریندار بوون.