کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی زه‌نجان

تجمع کارگران اخراج شده شهرداری زنجان

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ پێشینه‌ی ١٨ ساڵ كار له‌ شاره‌داریی زه‌نجانیان هه‌یه‌، ده‌ڵێن: له‌ ماوه‌ی ئه‌م ١٨ ساڵه‌دا هیچ كارێكی دیكه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و سه‌نعه‌تێكی دیكه‌ نازانن. شایانی باسه‌، كرێكارانی شاره‌درایی زه‌نجان له‌ حاڵێكدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون كه‌ له‌ هیچ جۆره‌ بیمه‌یه‌كی بێكاری و مه‌زایای كاری به‌هره‌مه‌ند نین.