کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

تجمع کارگران پالایشگاه آبادان2

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانیی پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان بوون.

زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ژماریه‌ه‌كی دیكه‌ له‌ كرێكارانی په‌یمانی، له‌ئاست شێوازی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م پاڵاوگه‌یه‌ ناڕازیین و ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا له‌ نێوان كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، حقووقه‌كان به‌ شێوه‌ی یه‌كسان په‌رداخت ناكرێ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌، زیادكردنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌م ناوه‌نده‌ نه‌وتییه‌ كار ده‌كه‌ن، گونجاو له‌گه‌ڵ پێشینه‌ی كاریان نه‌بێ.