کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانی شارستانی هیرمه‌ند

تجمع اعتراضی کشاورزان شهرستان هیرمند 1

كۆمه‌ڵێك له‌ جووتیارانی شارستانی هیرمه‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕێگه‌ پێنه‌دان بۆ چوونه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان به‌دوای لێدانی دیواری ئه‌منییه‌تی له‌سه‌ر سنوور، له‌ به‌رامبه‌ر ماڵی ئیمام جومعه‌ی ئه‌م شارستانه‌ له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كرانه‌وه‌ سنوور و ئیجازه‌ی هاتووچۆ بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان بوون.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای لێدانی ئه‌م دیواره‌ سنوورییه‌، زۆرێك له‌ زه‌وییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌وبه‌ری ئه‌م دیواره‌وه. پێشتر خه‌ڵك بۆ كار له‌ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان به‌ بێ به‌ڵگه‌ و ئیجازه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه‌ كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌دوای لێدانی ئه‌م دیواره‌ ناتوانن بچنه‌ سه‌ر زه‌وییه‌ كشاوه‌رزییه‌كانیان. ده‌شڵێن: به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تیان كردووه‌، به‌ڵام هیچكام به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌.