به پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی دانماڕك، ڕۆژی شه‌ممه ئاكسیۆنێك بۆ پشتیوانی و مه‌حكووم كردنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران، له ناوه‌ندی شاری “كۆپینهاگ”ی دانماڕك به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئاكسیۆنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروود و خوێندنی شێعری شۆڕشگێرانه و ڕێزگرتن له یادی به‌ندكراوانی سیاسیی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون ده‌ستی پێكردووه و پاشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن به زمانی دانماڕكی له ناو خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی ئاشنا كردنی بیروڕای گشتی دانماڕك له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، درێژه‌ی په‌یدا كردووه. شایانی باسه، ئه‌م ئاكسیۆنه له لایه‌ن خه‌ڵك و لاوانی دانماڕكهوه پێشوازی لێكراوه و به توندی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان مه‌حكووم كردووه.