کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی شاره‌داریی لالی

اعتصاب مجدد کارگران شهرداری لالی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی لالی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ئێعتڕاز به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌، له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی له‌ ئاستی شار خۆیان بواردووه‌ و خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ١٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. ده‌شڵێن: بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی خه‌رمانان به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و ٢٠ ڕۆژی به‌سه‌ر تێپه‌ڕبووه‌.