كرێكارانی شاره‌داریی دێهده‌شت، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری جێگری وه‌زیری ناوخۆی ڕژیم بۆ دێهده‌شت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان ببوون. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی نووسینی نامه‌یه‌كی واژۆ كرا، له‌ئاست بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان و له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئێعتڕازیان كردبوو.