كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكار له شاری بنا‌و، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌مشاره، له بڵواری “موته‌هه‌ری” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی شاری بنا‌و كرێكاری وه‌رزین، ده‌ڵێن: به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان، له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خوازیاری پێكهێنانی هه‌لی كار بۆ لاوانی بێكاری ئه‌م شاره بوون.