کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی سۆهه‌یل عه‌ره‌بی بۆ شوێنێكی نادیار

انتقال سهیل عربی از زندان تهران بزرگ به مکانی نامعلوم2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” به‌ندكراوی سیاسی له‌ به‌ندی ٥ی زیندانی فه‌شافوویه‌ی تاران، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه‌وه‌ بانگهێشت و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌رپرسانی زیندان به‌دوای سه‌ردانی به‌ندی ٥ و به‌ بێ هیچ شی كردنه‌وه‌یه‌ك، “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی”یان ڕاگوازتووه‌ و هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ناوبراو نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی سۆهه‌یلی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ كاناڵی ئاسمانی “بی بی سی”، سه‌باره‌ت به‌ر بارودۆخی ناله‌باری ناو زیندان و به‌ندكراوان قسه‌ی كردبوو و پێ ده‌چێت ڕاگوێزرانی ناوبراو به‌م مه‌به‌سته‌ بووبێت و له‌دژی په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ كرابێته‌وه‌.