له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و سه‌لاسی باوه‌جانی، لانیكه‌م ٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی “ئازه‌ربایجان ـــ ئۆردیبێهشت” له شاری تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵه‌كه به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری لاو له ئۆستانی كرماشان له‌كاتی كار له بازاڕی سه‌ر سنووری “شێخ سڵه”ی سه‌لاسی باوه‌جانی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی شتی قورس به‌سه‌ریدا، به سه‌ختی برینداربوو.