كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی شاری “تۆرێنتۆ”ی كانادا، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئێعدامی “نه‌وید ئه‌فكاری” و ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه له‌وانه، “پوویا به‌ختیاریی”، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی وێنه و گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به خوێندنی سروود و به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییان خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، مۆمیان هه‌ڵگیرساندووه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌درێژه‌دا به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، ئێعدامی نه‌وید ئهفكاریان به توندی مه‌حكووم كردووه.