کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری تاران

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری تاران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌ کە بەهۆی تەقینەوەکەی بەهێز لە نزیک شاری تاران پایتەختی ئه‌م وڵاته‌، ژمارەیەک هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە شارۆچکەی “نەسیم شەهر” لە نزیک تاران رویداوە و بەهۆیەوە دەیان باڵەخانە و نزیکەی ٢٣ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.