کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

ادامه اعتراضات کارگران شهرداری آبادان 2

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیان بوون و له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: جگه‌ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیش به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ مۆتاڵباتی كرێكاران پێوه‌ندی به‌ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌داریی كۆنه‌ ده‌ڵێن: ئه‌م مۆتاڵباته‌ بریتین له‌، زێده‌كاری، ڕۆژانی ته‌عتیلی و شه‌وكاری كه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٧وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.