کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌كانی ئێران

ادامه اعتصاب کارگران راه آهن شهرهای مختلف

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، هه‌روا به‌رده‌وام بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌كانی زاگرۆس، لۆرستان، ئه‌راك، كه‌ره‌ج و زاهێدان، به‌ شێوه‌ی جیاجیا و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كانیان، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ئاست، كاری تاقه‌ت پڕووكێن، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی، نه‌بوونی ڕۆژانی ته‌عتیلی، سووكایه‌تی كردن به‌ كرێكاران، نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌ شوێنی كار، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و ده‌ركرانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی كرێكاران، ناڕازیین.