کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

تداوم اعتراض کارگران شهرداری آبادان

كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژی ئه‌مساڵیان، بڕی چه‌ندین مانگی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیش به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ مۆتاڵباتی كرێكاران پێوه‌ندی به‌ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌داریی كۆنه‌ ده‌ڵێن: ئه‌م مۆتاڵباته‌ بریتین له‌، زێده‌كاری، ڕۆژانی ته‌عتیلی و شه‌وكاری كه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٧وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.