کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا

از سرگیری اعتصاب کارگران شهرداری کوت عبدالله

كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی به‌خۆ بواردن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا، به‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر ناونده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه‌.