کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رفاب

اعتراضات دامنه دار کارگران اخراجی کارخانه برفاب

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی زیاتر له‌ ٩٠٠ كرێكاری ده‌ركراوی كارخانه‌ی “به‌رفاب” له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رماكان به‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا‌كانیان، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانانیش به‌م مه‌به‌سته‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی زیاتر له‌ ٩٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی به‌رفاب له‌ ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه‌، ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا هه‌روا به‌رده‌وامه‌. كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ماده‌ی ٢٠ یاسای كارن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ندانه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتوون.