كرێكارانی شاره‌داریی لالی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ١٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حقووقه دواخراوه‌كانیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به دوای به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان، كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسان به‌جێگه‌ی په‌رداختی مۆتاڵبات و پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن.