كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هۆما، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هۆما له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ حقووقی دواخراو و هه‌روه‌ها و به وتنه‌وه‌ی درووشم، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.