سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی چوار ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی و خه‌ده‌مات شاری ماهشههر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێرانی زۆره‌ملێیان بۆ شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غهیرهسهنعهتی ماهشههر، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌دایی ماهشههر له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌رخومه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌نته‌قه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی ماهشههر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، هه‌روا به‌رده‌وامه.