كرێكارانی ده‌ركراوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، به‌درێژه دان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كا و گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ١١٦ كه‌س ده‌بێ له پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له زه‌وییه‌كی هه‌زار هێكتاری چه‌وه‌نده‌ر له دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا چه‌ند مانگێكه به بیانووی جۆراوجۆره له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له حاڵێكدا كه به‌ڵێنی گۆڕینی بارودۆخی كاریان پێ درابوو، به‌ڵام له كرده‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو و به‌دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، به‌جێگه‌ی به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵیان، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م به‌شه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.