کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك

سومین روز از اعتصاب کارگران تراورس راه آهن اندیمشک2

كرێكارانی كارخانه‌ی تراوێریسی ڕێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری كاریان و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زیاتر له‌ یه‌كساڵه‌ كه‌ مه‌زایاكانی وه‌ك كه‌وش، لیباسی كار و ده‌ستكێشیان بۆ دابین نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌جێگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفتی كرێكاران، ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س له‌ بارودۆخی كاری ناڕازییه‌، ده‌توانێ بێت و ته‌سوییه‌ بكات هه‌تا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی یه‌ك جێ په‌رداخت بكه‌ین.