کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی

استمرار تجمع آموزشیاران نهضت سواد آموزی2

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رگیراوانی ئازموونی ئیستخدامی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان و واده‌ و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان كه‌ شه‌وی ڕابردوو وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شه‌قام و پاركی ده‌ورووبه‌ری بینای مه‌جلیس مابوونه‌وه‌، سه‌رله‌ به‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس سه‌رله‌نوێی ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، تاكاتێك كه‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان دیاری نه‌كرێ، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.