كرێكارانی خه‌ده‌ماتی ئیجتماعی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی زۆره‌ملێیان بۆ شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غهیرهسهنعهتی ماهشههر، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٧ مانگ و په‌یگیرییه‌كانیان له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ئاستی ئۆستانی و كشوه‌ری دا، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م بڕیاره، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت حهقدهستهكانیشیان كه‌م ده‌بێته‌وه. ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه وه‌ڵام مان نه‌درێته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه.