وه‌رگیراوانی ئازموونی ئێستخدامی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵی و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه چوونه‌ته تاران، ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌س ده‌به‌ن كه به‌دوای ١٠ تا ١٥ ساڵ چالاكی له‌بواری په‌روه‌رده كردن له شوێنه دووركه‌وتووه‌كانی وڵات، به‌دوای وه‌رنه‌گیرانیان له ئازموونی ئێستخدامی ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و له‌هه‌مان حاڵ‌دا، سازمانی ئاموزش و په‌روه‌رش درێژه‌ی چالاكیی ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ی گرێداوه‌ته‌وه به قه‌بووڵ بوون له ئازموونه‌دا و له‌م دواییانه‌دا به‌خشنامه‌یه‌كی بۆ سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئۆستانی و شارستانی سه‌باره‌ت به وه‌لان نانی مۆعه‌لیمانی نهێزه‌تی سه‌وادئامووزی ناردووه. شایانی باسه، كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازمۆعه‌لیمه‌كانیش به به‌شداری كردن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری دامه‌زراندنیان وه‌ك مۆعه‌لیمی حه‌قولته‌دریسی بوون.