به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٩ كرێكار له شاره‌كانی كرمان، ئاران و بیدگۆل و كه‌ره‌ج تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه ٥ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی توونێلی ژوماره ٢ی مه‌عده‌نی به‌رده‌ی خه‌ڵۆزی “ههجدهك” له به‌شی كوهسار ڕاوه‌ری كرمان، ٤ كرێكار به‌ناوه‌كانی “ڕه‌حیم حسێنی، مسته‌فا گولستانی، ئه‌میرڕه‌زا ده‌وه‌رانی و مه‌یسه‌م ڕامێشك” گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش كه ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه به سه‌ختی برینداربووه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گوندی محهممهدئاوای شارستانی “ئاران و بیدگۆل” له ئۆستانی ئیسفه‌هان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سێ كرێكار له‌وانه منداڵێكی كار، له شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی میلگرد له بینایه‌كی نیوه‌كاره به‌سه‌ریاندا، به‌سه‌ختی برینداربوون.