کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌امی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ادامه تجمع کارگران هفت تپه 2

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌رمانان بۆ ٨٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام وێڕای كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان له‌ شاری ئه‌هواز و فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ گوێ به‌رپرسان، له‌ دوو شوێنی جیاجیای وه‌ك فه‌رمانداریی شووش و ئۆستانداریی ئه‌هواز ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانه‌وه‌ به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی و لابردنی كارفه‌رما، ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه‌ و مانیان گرتبوو. پێویسته‌ بوترێ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌، هه‌ندێ له‌ به‌ ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌ مه‌جلیس به‌دانی واده‌ و به‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، هه‌وڵیان ده‌دا كه‌ كۆتایی به‌م مانگرتنه‌ بێنن. به‌ڵام به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌یكه‌ بۆ كرێكارانیش ڕوون بوو كه‌ هیچ كه‌سێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نییه‌، سه‌رله‌نوێ ده‌ستیانداوه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌.