ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوان و مووچه‌خۆرانی سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، ته‌ورێز، كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، بۆجنوورد، شووش، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، كرمان و ورمێ، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا، خوازیاری زیادكردنی حقووقه‌كانیان به پێی ئاوسانی ٤١ له‌سه‌دی بوون.
خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی، له‌ئاست كاركردی لاوازی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له به‌رامبه‌ر توێژی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ناڕازیین. هه‌روه‌ها خانه‌نشین كراوانی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ئاست گونجاو نه‌بوونی حقووقه‌كانیان به پێی كارێك كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌نجامیان داوه ناڕازیین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا له‌ئاست، له‌خواره‌وه‌ی بوونی حقووقه‌كانیان، به‌هره‌مه‌ندنه‌بوون له خزمه‌تگوزاری گونجاوی بیمه و بارودخۆی گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.