کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

تجمع کارکنان مخابرات روستایی مقابل مجلس

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان به‌ چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت به‌ كێشه‌كانیان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی كه‌ له‌ ١٥ ئۆستانی ئێرانه‌وه‌ له‌وانه‌، خۆراسانی شۆمالی، خۆراسانی جنووبی، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، قه‌زوێن، گیلان، هه‌مه‌دان، خوزستان، لورستان و هۆرمۆزگانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ تاران، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌ حقووقی كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی بوون.