کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ند

تداوم تجمع کارگران معدن آق دربند

كۆمه‌ڵێك له‌ مه‌عده‌نچیانی ئاق ده‌ربه‌ندی سه‌ره‌خس، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٩ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌ شوێنی كار، په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بڕی یه‌ك مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت كردبوو و دادستان به‌ڵێنی دابوو كه‌ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ په‌یگیری بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌ ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی ئیمه‌ن كردنی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌ ٥ مانگی پێوه‌ندی به‌ ساڵی ٩٦ و ٤ مانگیشی پێوه‌ندی به‌مساڵه‌وه‌ هه‌یه، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌ بواری دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌.