کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان

ادامه اعتراض کارگران آب و فاضلاب روستایی خوزستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان، له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌ت و ئۆستانداریی ئه‌م ئۆستانه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧وه‌ به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.