كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی ته‌ورێز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای په‌روه‌رده‌ی گشتی ئه‌م زانكۆیه، له‌ئاست كێشه‌وگرفته‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا و په‌رداختی شههرییهكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خوێندكارانی ناڕازیی به‌دوای كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه، به‌هۆی پێداگری به‌رپرسان له ژووری كۆنفڕانسی ده‌فته‌ری معاونهت ئاماده بوون و خواسته‌كانی خۆیان باس كرد. خوێندكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ئه‌نجامی ئه‌م وتووێژه بڕیار درا كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكاران، كۆبوونه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی جێگرایه‌تی ئاموزش و مۆدیری دانشجویی زانكۆ به‌ڕێوه‌بچێت.