کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

مرگ دو کارگر در سایه فقدان ایمنی کار1

له‌ ئه‌نجامی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران و یه‌زد له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌نی شیركه‌تی غه‌دیر له‌ شاری یه‌زد كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی “توربین” چالاكی ده‌كات، له‌كاتی كار تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی “دێزاشیب”ی تاران، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه‌ به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا.