کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئێران

ادامه اعتصاب کارگران صنایع نفت و پتروشیمی ایران2

كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كان و كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له‌ شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان،بۆ ٣٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌، په‌یمانكاران له‌گه‌ڵ كارفه‌رماكان له‌ ماه‌شه‌هر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، سی له‌سه‌د به‌ قه‌راردادی په‌یمانكاره‌كان زیاد كراوه‌. شایانی باسه‌، به‌دوای ئه‌م دانیشتنه‌ په‌یمانكاران به‌ كرێكارانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حقووقی دیاریكراو له‌ لایه‌ن ئه‌م كه‌مپینه‌وه‌ موافقن و ته‌نانه‌ت جێژنانه‌ و سه‌نه‌واته‌كانیشان په‌رداخت ده‌كرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كرێكارانی فازی ١٤ی شیركه‌تی په‌یمانكاری “لیموچی” تاران به‌ حقووقی دیاریكراو له‌ لایه‌ن ئه‌م كه‌مپینه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر كار. هه‌روه‌ها شیركه‌تی “پێترۆپاڵایش”، شیركه‌تی “گاما” و “زاگرۆس نه‌سب”، به‌پێی حقووقی دیاری كراوی ئه‌م كه‌مپینه‌، قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ كرێكاران به‌ستووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی وزه‌خانه‌ی فێرده‌وسی، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌م كه‌مپینه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.