كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی مۆخابه‌راتی نیشابوور، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا و سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ویرووسی كۆرۆنا له‌مشاره، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.