کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش

ادامه اعتراضات کارگران آب معدنی داماش

كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ شارستانی ڕوودبار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاگیرانی چالاكییه‌كانی كارخانه‌ و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له‌ حه‌قه‌سته‌كانیان و دواخرانی ٤ مانگ حه‌قی بیمه‌یان، له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی وه‌ك فه‌رمانداری و ئۆستانداریی ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن. شایانی باسه‌، ٤٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش كه‌ له‌ به‌شی به‌رهه‌مهێنان كار ده‌كه‌ن، له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌.