كۆمه‌ڵێك له‌و كرێكارانه‌ی كه له به‌شێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵییان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و پاشان بینای ئیداره‌ی كار و هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری مه‌جلیس له شارستانی شووش، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر، پێشیان پێ گیراوه كه بچنه‌وه سه‌ر كار و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه.