کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی باوكی پوویا به‌ختیاریی

بی‌خبری از وضعیت پدر پویا بختیاری05

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٥٠ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “مه‌نووچێهر به‌ختیاریی”، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مه‌نووچێهر به‌ختیاریی” باوكی پوویا به‌ختیاریی كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدابوو، به‌دوای ٥٠ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چاره‌نووسی نادیاره‌ و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ختیاریی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست خستنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ “مه‌نووچێهر به‌ختیاریی”، له‌ به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕژیم ده‌ستیاندابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ختیاریی و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی عه‌باس ئابادی تاران كرابوون.