سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی هه‌ینی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، باسی له كۆتایی كاتی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ ١٥ ڕۆژ كرد.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی دیاری كرا‌و، داخوازی كرێكاران جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌چێته قۆناغێكی تازه‌وه. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له كۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا ڕاگه‌یاندووه: “كرێكارانی هه‌فت ته‌په نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بڕیاره زانیارییه‌ك بڵاوبكرێته‌وه كه ڕاست بێ، ئه‌وه له زمانی نوێنه‌رانی ئه‌وانه‌وه ده‌بێ بوترێ و ئه‌مه‌ش شتێك نییه جگه له خواستی زۆرینه‌ی كرێكاران. هه‌روه‌ها بڕیار دان له‌سه‌ر درێژه یاخود كۆتایی هێنان به مانگرتن له لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانه‌وه ده‌درێ و ڕێگه ناده‌ین كه كه‌سانێكی دیكه بڕیارمان بۆ بده‌ن.”