كرێكارانی چاپه‌مه‌نی شیركه‌تی میللی ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووب، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حه‌وت مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و ماوه‌ی دوو ساڵه كه ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیشیان تازه نه‌كراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: ماوه‌ی دوو ساڵه كه جلی كار و هه‌ندێ مه‌زایای دیكه‌یان پێنه‌دراوه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: په‌یمانكار له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا نه‌ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه، به‌ڵكوو به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ست كاری حه‌قی بیمه‌كانیانی كردووه و به شێوه‌ی نیوه حه‌قی بیمه‌كانیانی ڕه‌د كردووه.1