كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نده‌رخومه‌ینی هۆلدینگی خه‌لیجی فارس، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی زۆره‌ملێیان بۆ شیركه‌تێكی ئیفلاس هێناوی ماهشههر كه چه‌ندین مانگه ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ساڵی ٩٧ ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای هاتنه‌سه‌ركاری به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی شیركه‌تی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی، ڕاگه‌یاندنێك به ناوه‌ڕۆكی ئه‌وه‌یكه “بڕیاره دامهزراهكانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی له‌م ناوه‌نده بڕۆن و چالاكییه‌كانیان به شیركه‌تێكی دیكه بسپێردرێت”، بووه هۆی نیگه‌رانی له‌ناو كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م پێترۆشیمییه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه،به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه و بڕیاره له‌م دواییانه‌دا ئه‌م كرێكارانه به زۆره‌ملێ بنێردرێنه شیركه‌تێكی دیكه.