پاش تێپه‌ڕنیی چه‌ند مانگ له كوژرانی “ڕۆمینا ئه‌شره‌فی” به ده‌ستی باوكی، ڕه‌زا ئه‌شره‌فی، هه‌واڵی سه‌پاندنی ٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ناوبراودا پشتڕاست كرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕه‌زا ئه‌شره‌فی، باوكی ڕۆمینا، به تۆمه‌تی كوشتنی له ئه‌نقه‌ست به ٩ ساڵ زیندان و دانی دیه و هه‌روه‌ها به‌همه‌ن خاوه‌ری، كه له‌گه‌ڵ ڕۆمینا هه‌ڵاتبوو، به ٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. پێویسته بوترێ كه دایكی ڕۆمینا، وتوویه‌تی كه ئه‌م سزایه بۆ ئه‌م تاوانه سووكه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م حوكمه ده‌ربڕیوه.